Erbil 16°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 18:51

بەفر و تاوەباران دەبارێت

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌،  ئەمڕۆ دووشەممە 18ی11ی2024، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌،  کە شەو کاریگەری بارانەکە درێژدەبێتەوە بۆ هەندێک لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان و کەمێکیش بەفر دەبارێت.

 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،  کە پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێک لە ناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش گەرما 2-3 پلە نزم دەبێتەوە.

هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌ندراوه‌،  سبەینێ سێشەممە 19ی11ی2024،  ناسەقامگیری ئاسمان و نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگەی هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و پاشان کاریگەری بە لاوازی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی نمە بارانی پچرپچر دەمێنێتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌،  کە پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 3-4 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 19 پلەى سیلیزى

دهۆک : 17 پلەى سیلیزى

سلێمانی :16 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 21 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 8 پلەى سیلیزى

سۆران : 14 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 22پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.