بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانى دەرەوە پێشوازی لە باڵیۆزى پۆڵۆنیا لە عێراق کرد.
سهفين موحسين دزهيى، پێشوازى له مارسین کوبیاک، باڵیۆزى پۆڵۆنیا لە عێراق و جێگری کونسولی گشتيی پۆڵۆنیا لە هەرێم كرد.
باڵیۆزى پۆڵۆنیا پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانی کوردستان و گوتی: وڵاتەکەی بەبایەخەوە سەیری ڕۆڵی هەرێم لە عێراق و ناوچەکە دەکات و خوازیارین پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق لە سەرجەم بوارەکان بچێتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر.
دزەیی سوپاسى هەوڵ و ماندووبوونەکانى باڵیۆزى پۆڵۆنیای کرد، کە لە ماوەی کارکردنی، بە هاوکاری لەگەڵ کونسولگەريی وڵاتەکەی لە هەرێم جەختی لەسهر پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵیيەکان لەگەڵ هەرێم دەکردەوە، و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.