Erbil 12°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 00:31

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی توركمانەكان دەكات

100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی توركمانەكان كرد بەبۆنەی رۆژی زمان و كولتووری توركمانی.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوەی كردەوە "به‌ گه‌رمى پيرۆزباييى ڕۆژی زمان و کولتووری تورکمانی له‌ خوشک و برایانی تورکمان ده‌که‌م".

راشیگەیاند "له‌م ياده‌دا، جەخت له‌ پشتگیريمان بۆ مافه‌کانی تورکمان و هه‌موو پێکهاته‌ جياكانى کوردستان ده‌که‌ينەوە".

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند "هه‌رێمی كوردستان نيشتمانى هه‌موومانه‌ و هه‌موو پێكهاته‌كان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ بۆ هه‌میشه‌ لانكه‌ى پێکه‌وه‌ژیان ده‌بێت".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.