ئامادهكردنی ههواڵ - كهمال یوسف
ڕافینیای بهرازیلی و یاریزانی یانهی بارسێلۆنا بووە ئەستێرەی وەرزی ئێستای تۆپی پێی بەڕازیل، ئەمەش وایکرد زۆرێک لە ڕۆژنامەکان و هاندەرانی ئەو وڵاته داوا بکەن کە بۆ هەمیشە درێسی ژمارە 10ی هەڵبژاردەی بەڕازیل بپۆشێت، بەتایبەتی دوای درەوشاوەیی سەرسوڕهێنەری لەگەڵ بەرشەلۆنە لەم وەرزەداو تۆمارکردنی 12 گۆڵ و 8 ئەسیست.
پێدەچێت ڕافینها بەربەستێکی گەورەی لە ژیانی وەرزشیدا تێپەڕاندبێت، دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەڕازیل بەرامبەر ڤەنزوێلا درێسی ژمارە 10ی لەبەرکرد، داواکارییەکان زیاتر بوون بۆ ئەوەی ئەو ژمارە ئایکۆنییەیان پێبدرێت کە ئەفسانە گەورەکانی وەک پێلێ و نەیمار لەبەری دەکەن گەڕاندنەوەی شکۆمەندیەکانی بەڕازیل، یان ژمارە نوێیەکە قورس دەبێت لەسەر یاریزانهكه تا له ههموو یاریهكی سامپا ئاستێكی بهرز پێشكهش بكات و ههست به بهرپرسیارێتی گهوره بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.