Erbil 15°C شەممە 16 تشرینی دووەم 20:53

مشته‌كۆڵه‌ی جیهانی .. جه‌یك پاوڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مایك تایسۆن تۆمار كرد

100%

یاریه‌كی گرینگ و چاره‌نوس سازی مشته‌كۆله‌ هه‌ردوو یاریزان مایك تایسۆنی به‌ ته‌مه‌ن و جه‌یل پاولی گه‌نجی به‌یه‌كه‌وه‌ كۆكرده‌وه‌ ، پێشی ده‌ستپێكی ركابه‌ریه‌كه‌و له‌ كاتی كێش كردنی یاریزانه‌كان جەیک پاوڵ ڕایگەیاندبوو، پێویستە مایک تایسۆن بمرێت، بۆیه‌ لەکاتی کێشکردندا تایسۆن شەقێکی لە دەموچاوی پاول دابوو.

یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر حه‌له‌به‌ی ئارلیگنتۆن له‌ ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ چوو ، له‌ جه‌وله‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌ جه‌یك پاول كۆنترۆلی یاریه‌كه‌ی كردو له‌ ماوه‌ی هه‌شت جه‌وله‌دا توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مایك تایسۆن ته‌مه‌ن په‌نجاو هه‌شت سال تۆمار بكات ، له‌م یاریه‌دا زیاتر له‌ 70 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ بوون.

به‌پێی سه‌رژمێریه‌كانی یاریه‌كه‌ جه‌یك 78 جار بۆكسی له‌ تایسۆن داوه له‌ به‌رامبه‌ریشدا تایسۆن ته‌نها 18 بۆكسی راوه‌شاندووه‌ ، بۆیه‌ جیاوازی لێدانه‌كانی نێوانیان 60 لێدان بووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی سه‌رنج راكێشه‌ بۆ جه‌یك پاوڵ‌.

شایه‌نی باسه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ یاریه‌كه‌ پاول بری 40 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرت و تایسۆنیش 20 ملیۆن دۆلاری پێدرا .
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.