Erbil 18°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:43

شیعری (شیرین ته‌شی ده‌رێسێ ) له‌نێوان وه‌لی دێوانه‌ و وه‌فایی دا

100%


حازم  كورده‌  سوید - ستۆكهۆلم  
شیرین ته‌شی ده‌رێسێ ، گۆرانی مامۆستای گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی له‌ ساڵی ١٩٦٠ وه‌ گوتویه‌تی و هه‌رگیز كۆن نابێت !
هه‌ر كاتێك گوێی لێبگری ، هه‌روه‌ك وایه‌ دوێنێی ووتبیت ! گۆرانیه‌كه‌ به‌ ووشه‌و به‌ ئاواز و به‌ هه‌ست و به‌ گه‌وره‌یی ئه‌و زاته‌ گه‌وره‌یه‌ی مه‌زهه‌ر ، تا درێژانێك له‌ مێژو كۆن نابێت !
به‌شێكی گه‌وره‌ی دیرۆكی میلله‌تێك ، له‌ سۆزو هونه‌ر و ئاوازی ئه‌و میلله‌ته‌ هه‌ڵئه‌قوڵێت.
من هه‌روه‌ك  چیرۆكی ئه‌م هۆنراوه‌م بیستوه‌ هه‌ندێك ئه‌ڵێن هی وه‌فاییه‌ هه‌ندێكیش ئه‌ڵێن هی وه‌لی دێوانه‌یه‌ ،من زیاتر مائیلی ئه‌وه‌م هی وه‌لی دێوانه‌ بێت ، چونكه‌ هۆنراوه‌كه‌ دێوانه‌ییه‌ و پتر ئه‌شێ ئی مام وه‌لی دێوانه‌ بێت! 
به‌ر هه‌ر حال هیچ كه‌س جیاواز نیه‌ كه‌ ئه‌م هۆنراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ جوانترین تێكهه‌ڵه‌ی وه‌سف و جوانی و ئه‌ندێشه‌و هۆنراو كه‌ تا ئێستاش دڵی ملیۆنه‌ها گه‌نجی كورو كچ پیرو گانج ئه‌كولێنێته‌وه‌ بۆ خۆشی و خۆشه‌ویستی !
من كه‌ بیستومه‌ ( به‌بێ سه‌رچاوه‌یكی باوه‌ر پێكراو ) كه‌ گۆیا كوێخای لادێیه‌ك به‌دوای وه‌لی دێوانه‌ ئه‌نێرێت كه‌ نامه‌یه‌ك بۆ كوێخای دێیه‌كی دیكه‌ی دوور بنوسێ ( چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ دا خوێنده‌وار ده‌گمه‌ن بووه‌)
كوێخاش كچێكی زۆر قه‌شه‌نگی بێووێنه‌ی ئه‌بێت به‌ ناوی شیرین كه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌ی ژوری سه‌ره‌وه‌ی روو به‌ رووی باوكی و وه‌لی دێوانه‌ ئه‌بێت و ته‌شی ئه‌رێسێت ،هه‌ر كه‌ كوێخا ده‌ست به‌ قسه‌كانی ئه‌كات بۆ نامه‌ نوسین له‌ لایه‌ن وه‌لی دێوانه‌ ، مام وه‌لی له‌ دیمه‌ن و نیگای ئه‌م كچه‌ سه‌رسام ئه‌بیت و ته‌واو شێت ئه‌بیت و ئیلهامی شیعری بۆ دێت !
ئیتر كوێخا چی له‌ده‌می ده‌ر ئه‌چێ ، وه‌لی هه‌ر خه‌ریكی نوسینی شیعره‌كه‌ی ئه‌بێت كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ی:

شیرین ته‌شی ده‌رێسێ
له‌سه‌روی قامه‌تی یار، عه‌تر و عه‌بیر ده‌باری
دڵانی خسته‌ له‌رزه‌، له‌ره‌ی مه‌مكی هه‌ناری
مه‌ست مه‌ست به‌ نیمنیگاوه‌، دوو نێرگسی خوماری
به‌ خه‌نده‌ زوڵفی لادا، له‌سه‌ر عوزار و زاری
دونیا به‌ ئیتیزاری، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
ته‌شی وه‌كو دڵی من، له‌ ده‌ستی ئه‌و ده‌له‌رزی
چه‌ند جوان و دڵڕفێنه‌، ئافتاب و ته‌ور و ته‌رزی
كاتێ كه‌ بۆ سه‌ر ئاوێ، زولفی له‌ سه‌رووی به‌رزی
كه‌ شه‌و به‌یانی به‌ردا، گوڵ و وه‌نه‌وشه‌ باری
دونیا به‌ ئیتیزاری، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
په‌نجه‌ی به‌ چه‌شنی شمشاڵ، دوو ده‌ستی پڕ له‌ خرخاڵ
ڕوومه‌ت سپی، دوو لێو ئاڵ، په‌رچه‌م سیاهـ بوو چاو كاڵ
وه‌ك ڕه‌نگی نه‌خشی مانی، باڵا و كوڵم و خه‌ت و خاڵ
سه‌ڵای له‌ عاشقان دا، باغی گوڵ و هه‌ناری
دونیا به‌ ئیتیزاری، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
كه‌ له‌ ووشه‌كه‌نی ورد ئبیه‌وه‌ ، وه‌سفیكت بۆ ئه‌كات كه‌ له‌ وه‌سفه‌كانی حه‌زره‌تی گۆران نزیك بێت !كه‌ له‌ غه‌زه‌له‌كی وورد ئه‌بیته‌وه‌ ، له‌ شیعره‌كانی وه‌فایی خۆت ئه‌بینیه‌وه‌ !كه‌ جوانترین تیكه‌ڵاوی هونه‌ری شیعر ئه‌بینی ، ئه‌ڵێی حه‌تما ئه‌وه‌ وه‌لی دێوانه‌یه‌ !
به‌هه‌ر حاڵ ! كه‌ كوێخا به‌ ده‌م نه‌مه‌كه‌ی ته‌واو ئه‌كات ، وه‌لی دیوانه‌ش شیعره‌كه‌ی ته‌واو ئه‌كات و ئه‌یداته‌ ده‌ست كوێخای نه‌خوینده‌وار !ئه‌ویش به‌ ئسپسواران ده‌ینێرێ بۆ كوێخایه‌كی تر !پاش رۆژێك كه‌ به‌ په‌رۆش نامه‌كه‌ی كوێخا ئه‌خوێنه‌وه‌ و ئه‌وو شیعره‌ بلیمه‌ته‌ی وه‌لی دێوانه‌ی لێ به‌ دی ئه‌كه‌ن و كوێخاكه‌ خۆی دێت بۆ لای كوێخای خاوه‌ن نامه‌ !ئینجا هه‌ردوو كوێخا له‌ ئه‌ندێشه‌و عشقی نوسه‌ره‌كه‌ تێئه‌گه‌ن ، كوێخا میوانه‌كه‌  ، ده‌ست به‌جێ خوازبینی شیرین بۆ وه‌لی دێوانه‌ ئه‌كات !!!
به‌ڵام وه‌لی دێوانه‌ هه‌ر كه‌ نامه‌كه‌ راده‌ستی كوێخای باوكی شیرین ئه‌كات (كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵات بووه‌ ) را ئه‌كات بۆ سلێمانی و ناگه‌رێته‌وه‌ و جارێكی تر چیرۆكێكی تری شیرن و فه‌رهاد تۆمار ئه‌كرێته‌وه‌ !

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.