Erbil 18°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:57

ئەمەریکا پێشنیازێكی 13 خاڵی بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان ده‌خاته‌ ڕوو

100%


له‌كاتێكدا هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان به‌رده‌وامن و له‌24 كاتژمێری ڕابردوودا 59  كه‌س كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌ پێشنیازێكی بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان پێشكه‌ش كردووه‌. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، تا ئێستا 3 هه‌زار 445 هاووڵاتی سڤیل كوژراون و نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

 له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌ پێشنیازێكی له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست پێشكه‌ش كردووه. ‌پێشنیازه‌كه‌ی شه‌ست رۆژییه‌كه‌ی ئاگربه‌ست كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، 13 خاڵی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام گرنگترین خاڵه‌كانی بریتین له‌وه‌ی، پێویسته‌ ئیسرائیل و لوبنان دان به‌ گرنگی جێبه‌جێكردنی بڕیاری هه‌زارو حه‌وسه‌د و یه‌ك بنێن. له‌ حاڵه‌تی پێویست هه‌ردوو وڵاتی لوبنان و ئیسرائیل مافی به‌رگریكردن له‌ خۆیان هه‌بێت. 

هه‌روه‌ها سوپای لوبنان ده‌بێت‌ تاكه‌ هێز بێت كه‌ له‌ باشووری وڵات بوونی هه‌بێت و هه‌موو رێكارێكی په‌یوه‌ست  چه‌ك فرۆشتن ده‌بێت له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی لوبناندا بێت. هه‌روه‌ها هێنانی چه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی لوبنان له‌سه‌ر سنوور سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.و سه‌رجه‌م ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ له‌ لوبنان چه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنن هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌.


 له‌لایه‌كی دیكه‌ پێویسته‌ ئیسرائیل له‌ ماوی حه‌وت رۆژدا له‌ باشووری لوبنان بكشێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا حكومه‌تی لوبنان سه‌رجه‌م گروپ و ملیشیا چه‌كداره‌كانی له‌ نێو وڵاته‌كه‌ی له‌ چه‌ك دابماڵێت و وه‌ك لایه‌نی فه‌رمی ده‌بێت چه‌ك ته‌نها له‌ ژێر ده‌ستی حكومه‌ت و سوپای لوبنان دابێت. تا ئێستا به‌ فه‌رمی پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن لوبنان و ئیسرائیله‌وه‌ وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.