بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و تێیدا ئەوەی دیار خست كە هەردوو رۆژەكە ئاسمان هەوری دەبێت.
سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕیت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش رایگەیاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، كەشوهەوای كەمێك ساردتر دەبێت و پلەکانی گەرما كەمێك نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە دیاریكردووە:-
هەولێر: 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.