Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 09:55

شەپۆڵێكی بارانبارینی دیكە بەڕێوەیە

کوردستان TV
100%

شەپۆڵێكی بارانبارین بەڕێوەیە و پێشبینی دەكرێ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی گوتی "لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو پێشبینی دەکرێ کەشێکی ناسەقامگیر هەرێمی کوردستان بگرێتەوە".

گوتیشی "شەپۆڵێکی دیكەی بارانبارینی مامناوەند بەڕێوەیە بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ پێنجشەممە شەپۆڵەکە له ناوچە شاخاوییەکان جێگیر بووە".

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا "لە ماوەی 72 كاتژمێری داهاتوودا ڕوون دەبێتەوە ئەو شەپۆڵە بە لاوازی یاخود بەشێوەی مامناوەند سەنتەری شارە گەورەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.