Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:53

ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێك و خانوویەك و 3 كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەممە بەهۆی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵ، ئۆتۆمبێلێك خۆی دەكێشێت بە ئۆتۆمبێلێكی دیكە و دواتریش بە خانوویەكدا، لە ئەنجامیشدا 3 كەس بریندار بوون.

رووداوەكە كەمێك پێش ئێستا لە سەنتەری شاری سۆران روویداوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئاب كۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەكێشێت بە ئۆتۆمبێلێكی دیكە، دوای ئەوەش خۆی دەكێشێت بە دیواری خانوویەكی سەر شەقامەكە.

هاتوچۆی سۆران رایگەیاند كە لە ئەنجامی رووداوەكەدا 3 كەس بریندار بوون.

هاتوچۆی سۆران داوای لە شوفێران كرد خێراییەكانیان كەم بكەنەوە و پابەندی هێما و رێنماییەكانی هاتوچۆ بن، بۆ ئەوەی هەموولایەك سەلامەت بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.