ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رانییە كرێكارێك لە كاتی كاركردن لەسەر باڵەخانەیەك دەكەوێتە خوارەوە و گیانلەدەست دەدات.
رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەكی مامۆستایان لە رانییە روویداوە، كرێكارێكی كورد لەدایكبووی ساڵی 1988 لەسەر باڵەخانەیەك كەوتۆتە خوارەوە.
كرێكارەكە سەرقاڵی كاركردن بووە لەو كاتەی كەوتۆتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی توێكاری لە پزیشكی دادی، تەرمی كرێكارەكە رادەستی كەسوكارەكەی كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە لەلایەن تیمەكانیانەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان لە هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.