Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 09:50

كۆمپانیایەكی جیهانی پڕۆژەكانی لەبواری وزەی خۆر و تەكنەلۆژیا و كارەبا لە هەرێمی كوردستان فراوانتر دەكات

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای هواوی چینی بڕیاریداوە كار و پڕۆژەكانی لەبواری وزەی خۆر و تەكنەلۆژیا و كارەبا و گەیاندن لە هەرێمی كوردستان فراوانتر بكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە دریک هاو بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوی بۆ گەیاندن و تەکنەلۆژیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیا کرد.

لە دیدارێکدا وەزیری کارەبا جەختی لەسەر چاکسازیی و گۆڕانکارییەکان لە کەرتی دابەشکردنی کارەبا و بواری کۆنترۆڵی کارەبا و گەیاندن لە هەرێمی كوردستان کرد، ئامادەیی وەزارەتیشی بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانییەک پیشان دا بۆ کارکردنی کۆمپانیا بیانییەکان.

دریک هاو بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو كە خواستی فراوانکردنی کار و پڕۆژەکانە بە تایبەتی لە بوارەكانی وزەی خۆر و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و سوود وەرگرتن لە هێڵەکانی کارەبا بۆ بوژاندنەوەی کەرتی تەکنەلۆژیا و گەیاندن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.