Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 09:51

ئومێد خۆشناو: هەولیر بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان ئامادەیە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان بۆ چۆنیەتى بەڕیوەچوونى پڕۆسەى سەرژمێرى گشتیى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ئامارى هەولێرى کرد.

لە کۆبوونەوەیەکەدا لەگەڵ بەڕێوەبەر و دەستەى کارگێڕى بەڕێوەبەرایەتییەکە، دواى بە دواداچوون بۆ ئەرک و کار و ئامادەکارییەکانیان، تیشک خرایە سەر پێداویستى و کەموکوڕییەکان و چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە و قۆناغەكانی. لەو بارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر جەختى لە بەرێوەچوونی سەرژمێریەکی سەرکەوتوو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کردەوە و ئاماژەى بەوەدا خواستى ئێمە ئەوەیە هەولێر لەو سەرژمێرییە پێشەنگ بێت.

دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دووپاتکردنەوەى ئامادەی هەموو هاوكارییەكی دەستەی ئاماری هەولێر لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری، گوتی "هەموو ئامادەكارییەک بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە سنوورى پارێزگاى هەولێر كراوە و ئێستا هەولێر ئامادەیە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە".

گوتیشى: "ئەو دڵەڕاوكێیەی كە سەبارەت بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەبوو، ئێستا نەماوە و تێبینییەكان چارەسەر كراون و داوا لە خەڵكی ئەو دەڤەرانە دەكەین كە ئێستا دانیشتووی هەرێمی كوردستان بۆ ڕۆژانی سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان".

ئومێد خۆشناو جەختیشی له‌وه ‌كرده‌وه‌ كردەوە كە رۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگە هاتوچۆ لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر قەدەغە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.