Erbil 16°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 09:22

یادى هونەرمەندى کورد كۆچكردوو "جەمال هیدایەت" کرایەوە

کوردستان TV
100%


یادى مامۆستا و گەورە هونەرمەندى کورد و دامەزرێنەری تیپی هونەریی هەولێر، "جەمال هیدایەت" کرایەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 2024.11.14، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە یاوەرى فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەر و لوقمان سەعید، بەرێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە نووسەر و شاعیر و هونەرمەند و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکان، لە ژێرناونیشانى " هیدایەت، هونەر لە پێناو مرۆڤ و جوانى" بە ڕێوەبەرایەتى گشتیی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردەى هەولێر، لە مەراسیمێکدا، یادى مامۆستا و گەورە هونەرمەندى کورد و دامەزرێنەری تیپی هونەریی هەولێر، "جەمال هیدایەت" و کردنەوە ى هۆڵى ناوبراوى لە چالاکى قوتابخانەکان سازکرد.
لە مەراسیمەکەدا، لە چوارچێوەى نیشاندانى فلمێکى دیکومێنتى ڕۆڵ و کاریگەرى مامۆستا "جەمال هیدایەت" وەک یەکەمین عودژەنى شاری هەولێر و دامەزرێنەری "تیپی هونەریی دەرسیم و هەولێر"، لە نێوەندی هونەر و موزیکى کوردیدا بەرز نرخێنردا، هەروەها تیشک خرایەسەر ئەوەى کە ناوبراو لەو بوارەدا و وەک مامۆستای سروود و پەروەردەکارێک زیاتر لە نیو سەدە خزمەتى زۆرى پێشکەش کردووە و بەڕێوەبەری چالاكیی قوتابخانەكان بووە و ماوەیەکی دوورودرێژیش سەرۆکی "تیپی هونەریی هەولێر" بووە، ئەوەش بۆتە مایەى شانازییە بۆ گەلەکەمان و شارى هەولێر.
جێگەى باسە، جەمال هیدایەت عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1931 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، ناوێكی دیاری هونەری هەولێر و کوردستان بووە و زیاتر لە پەنجا ساڵ خزمەتى بە ئاواز و موزیکى کوردى کردووە، یەكەم هونەرمەندی عودژەنى شارى هەولێر بووە و لە سەرەتای دەیەی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بە كاری هونەری كردووە، لە ماوەی تەمەنیدا، وێڕای دامەزراندنی یەكەم گروپی میوزیك لە شاری هەولێر، لە ڕووی كارگێڕی و پەروەردە و پێگەیاندنەوە لە چەندین ناوەندی هونەری و پەروەردەیی خزمەتی زۆرى پێشکەش كردووە و لە 2024.4.23 بەهۆی نەخۆشییەوە، لە تەمەنی 93 ساڵیدا ماڵئاوایی یەکجاریی لە هەولێر و هونەر و ئازیزانی كرد.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.