Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:46

240 ساڵ بەسەر بونیادنانی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی11ی2024،  240 ساڵ بەسەر بنیاتنانی شاری سلێمانیدا تێدەپەڕێت.

 شاری سلێمانی لە ساڵی 1784 لەلایەن "ئیبراھیم پاشای بابان"ـەوە دروست کراوە، ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە "سلێمان پاشا" ناوناوە. سلێمانی جگە لەوەی پایتەختی میرنشینی بابان بووە، لە ھەمان کاتدا مەڵبەندێکی بازرگانی و رۆشنبیری ناوچەکەش بوو.

لە ساڵانی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە، شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا.

بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی 1955 پانی رووی شاری سلێمانی 20 ملیۆن و 250 ھەزار مەتر بووە و ژمارەی دانیشتووانی گەشتووەتە نزیکەی 60 ھەزار کەس و نزیکەی 7 ھەزار خانووی تیادا بووە، کە لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتبوو، ئەوانیش (کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەنی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.