لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی سناپ چاتەوە كچانی هەڵدەخەڵەتاند و دواتریش هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆكانی لێ دەكردن.
ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتبار (ع. م. ع) دەستگیر کرا".
تۆمەتبارەكە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات هەڵسابوو بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی (زێڕنگیری سان)، بە ناوی کاری زێڕینگەرییەوە لەگەل چەند ئافرەتێک کەوتبووە پەیوەندی و وێنە و گرتە ڤیدیۆیانی لەژێر هەڕەشەدا تۆمار کردبوو.
دواتریش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک، هەر یەکێک لە قوربانییەکان پارەیان پێ نەدابێت یان داواکارییەکەی بۆ جێبەجێ نەکردبێت، وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو کردۆتەوە.
تۆمەتبارەكە لە بنەڕەتدا پیشەی زێڕنگر نەبووە و بەهیچ شێوەیەك لەو بوارەدا کاری نەکردووە.
ئاسایشی هەولێر داواشی كرد، هەر کەسێک سکاڵای یاسای لەسەر ئەو تۆمەتبارە هەیە، سەردانیان بکات.
ڤیدیۆ: ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركراوە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.