ڕۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فەخری كەریم سەرۆكی دەزگای ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی دەزگای ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بەشداریی بەرچاوی هاووڵاتیان لەو هەڵبژاردنە لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای خواست دەرئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە لە خزمەتی سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستاندا بێت.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
سەرۆكی دەزگای ئەلمەدا پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان له سهرۆك بارزانی دهكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای ئەلمەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.