Erbil 22°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 17:02

مۆندیالی یانەكان ئەمجارە بەشێوازێكی نوێ بەڕێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

پاڵەوانیەتیی ئەمجارەی مۆندیالی یانەكان بەشێوازێكی نوێ و بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە یانەكان بەڕێوە دەچێت كە بڕیارە هاوینی ساڵی داهاتوو 2025 لە وڵاتی ئەمەریكا بەڕێوەبچێت.

یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند كە ڕێوڕەسمی تیروپشكی مۆندیالی یانەكان لە 5ی كانوونی یەكەمی داهاتوو لە شاری میامی ئەمەریكا بەڕێوەدەچێت.

پاڵەوانیەتییەكە لە 15ی مانگی شەشی ساڵی داهاتوو دەست پێ دەكات و لە 13ی مانگی حەوت كۆتایی دێت.

بۆ ئەمجارە بەشێوەیەكی گشتی 32 یانە بەشداری پاڵەوانیەتییەكە دەكەن پێچەوانەی پاڵەوانیەتی رابردوو كە بە بەشداری تەنیا 7 یانە بەڕێوەچوو.

یانە بەشداربووەكان بەسەر 8 گرووپ دابەش دەكرێن و هەر گرووپێك 4 یانە لەخۆ دەگرێت، یەكەم و دووەمی هەر گرووپێك راستەوخۆ دەچنە قۆناخەكانی داهاتوو، سەرجەم یارییەكانیش لە 12 یاریگە لە ئەمەریكا بەڕێوەدەچن.

گرینگترین ئەو یانانەی كە بڕیارە بەشداری لە مۆندیالی یانەكان بكەن بریتین لە ریال مەدریدی ئیسپانی، مانچستەر سیتی ئینگلیزی، بایرن میونشنی ئەڵمانی، پاریس سان جێرمانی فڕەنسی، لە كیشوەری ئەمەریكاش 6 یانە بەشدار دەبن لەوانە بۆكا جۆنیۆرز و ریڤەر بلایتی ئەرجەنتینی لەگەڵ چەندان یانەی دیكەی كیشوەرەكانی ئاسیا و ئەفریقیا.

كێشە سەرەكی ئەم سیستەمە نوێیەی پاڵەوانیەتیی جامی مۆندیالی یانەكان ترسی یانە گەورەكانە كە مەترسییان هەیە بەهۆی زۆری یارییەكان كێشەی بۆ یاریزانەكانیان دروست بێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.