Erbil 22°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 16:53

شەش كەس بە تۆمەتی كوشتن و برینداركردنی سێ براكەی قەڵادزێ دەستگیركران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، شەش كەسیان دەستگیركردووە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك و برینداركردنی دوو برای دیكەی لە سنووری شارۆچكەی قەڵادزێ.

ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندی دووگۆمان سەر بە شارەدێی سەنگەسەر - شارۆچكەی قەڵادزێ، بەهۆی کێشەیەکی کۆن، گرژی لەنێوان دوو بنەماڵەی ئامۆزای یەکتر دروست بوو، بەهۆیەوە کەسێک لە ناو شەڕەکە بە ئۆتۆمبێل سێ کەسی لایەنی بەرامبەر دەشێلێ، یەكێكیان گیان لەدەست دەدات و دووانەكەی دیكەش بە سەختی بریندار دەبن كە هەرسێكیان بران.

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: دوای ڕووداوەكە دەستبەجێ دەست کرا بە لێکۆڵینەوە و دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبارەكان، شەش لە تۆمەتبارەكان دەستگیرکران.

راشیگەیاند: لە ناو دەستگیركراوەكان تۆمەتباری سەرەکەی هەیە کە هەڵسابوو بە شێلانی هەرسێ براكە.

هەروەها رایگەیاند: دەستیش گیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدرابوو لە جۆری

نیسان پیک ئاب.

پۆلیسی راپەڕین جەختیشی كردەوە كە بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایش ئێستا بارودۆخەکە لە گوندی دووگۆمان کۆنتڕۆڵ کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.