Erbil 22°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 16:54

سەرۆكایەتی هەرێم زانیاری لەبارەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ باكۆ بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان زانیاری لەبارەی سەردانەكەی ئەمڕۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بڵاو كردەوە.

دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/11/11 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیلهام ئەلیێڤ سەرۆكی ئازەربایجان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاو و هەوا (COP29) بەرەو باکوی پایتەختی ئازەربایجان، بەڕێ دەكەوێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: نێچیرڤان بارزانی شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، سبەی سێشه‌ممه بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که‌ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکه‌وته‌كانی گۆڕانی ئاو و هه‌وا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

لە كۆنفڕانسی جیهانی ئەمساڵی كەشوهەوا تاوتوێی چەند بابەتێكی گرینگی تایبەت بە كەشوهەوا دەكرێت، لەوانە پیسبوونی ئاو و هەوا، وشكەساڵی، گەرمبوونی گۆی زەوی، دەردانی گازی ژەهراوی، تەندروستی و كشتوكاڵ و هەروەها پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی بۆ ئەو وڵاتانەی بەدەست كێشەی گۆڕانكارییەكانی ئاو و هەوا و هەژارییەوە دەناڵێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.