سەرۆك كۆماری رووسیا پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكی نوێی ئەمریكا كرد، هاوكات رایگه‌یاند، پێشوازی لە ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات ده‌كه‌ین. ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا لە میانەی پێشكەشكردنی وتارێك هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە دووباره هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا دەربڕی و راشیگه‌یاند، ئامادەیی مۆسكۆ بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ واشنتۆن دووپات دەكەینەوە و پێشوازی لە هەوڵەكانی ترەمپ دەكەین بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەڕانەوەی متمانە لەنێوان رووسیاو ئەوروپا گرنگەو هەوڵەكانی ترەمپیش بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی جەنگی ئۆكرانیا جێگه‌ی بایەخن. ئەوەشی خستەڕوو، ناتۆ بۆتە بەشێك لە رابردوو هه‌رچه‌نده گوشار خستنەسەر رووسیاش بێ سودە چونكە جیهان پێویستی بە رووسیاو ئەمریكایە بۆیە ئەوروپاش ناتوانێت ئەو راستییە بگۆڕێت.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت ڕۆژی شەشی ئەم مانگە هه‌ڵبژاردنی سهرۆككۆمرای ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا بۆ جاری دووەم دۆناڵد ترەمپ وه‌ك سەرۆك كۆمار نوێی ئەمریكا هەڵبژێردرایەوە و له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دۆناڵد تره‌مپ بهڵێنیدا له‌گه‌ڵ دووباره بوونه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا، كاری له‌پێشینه‌ی راگرتنی جه‌نگی روسیا و ئۆكراینا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.