Erbil 14°C ھەینی 08 تشرینی دووەم 20:00

لە ویلایەتێكی ئەمەریكا هەڵهاتنی بەكۆمەڵی مەیموونەكان رووی دا

100%

لە ویلایەتی كارۆلینای باشوور بەیەكجار 40 مەیموون لە ناوەندێكی لێكۆڵینەوە رادەكەن، دەسەڵاتداران داوا لە هاووڵاتییان دەكەن ئاگاداری خۆیان بن و دەرگا و پەنجەرەی خانووەكانیان دابخەن نەبادا ئەم مەیموونانە ببنە مەترسی بۆیان.

مەیموونەكان ئەمڕۆ هەینی بە كۆمەڵ لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی (ئەلفا گینسیس) لە ویلایەتی كارۆلینای باشوور رایان كردووە، ئێستا خەریكی ئەوەن لە رێگەی كامێرای چاودێری تایبەتەوە شوێنەكانیان بدۆزرێتەوە و دووبارە بگەڕێنرێنەوە شوێنەكانیان.

مەیموونەكان سەرجەمیان لە جۆری ریسۆسی و لە رەگەزی مێن، هەرچەندە قەبارەیان بچووكە بەڵام هەندێجار دەبنە مەترسی بۆ سەر مرۆڤ.

ئەم مەیموونانە لە ناوەندی ئەلفا گینسیس بۆ لێكۆڵینەوە و وەچەخستنەوە كۆكرابوونەوە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەهۆی هەڵەیەك لە ناوەندەكە توانیویانە رابكەن كە ژمارەیان 40 مەیموون بووە.

رووداوی راكردنی بەكۆمەڵی مەیموونەكان لە ویلایەتی كارۆلینای باشوور چەند جارێكی دیكەش روویانداوە، لە ساڵی 2016 بەهەمانشێوە 19 مەیموون لە ناوەندێك رایان كرد، بەڵام ئەو كات بە 6 كاتژمێر توانرا سەرجەمیان بگیرێنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.