Erbil 15°C ھەینی 08 تشرینی دووەم 19:36

هەواڵێكی خۆش بۆ ئەو قوتابییانەی پۆلی 12 كە ناویان لە زانكۆ و پەیمانگاكان نەگەڕاوەتەوە

کوردستان TV
100%

سەرجەم ئەو قوتابییانەی پۆلی 12ی ئامادەیی كە ناویان لە سیستەمی زانكۆلاین نەگەڕاوەتەوە، ئێستا دەتوانن گرفتەكانیان چاك بكەن و دووبارە پێشكەشی بكەنەوە بۆ ئەوەی لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن.

خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوتی "ئەمساڵ ژمارەی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی 56 هەزار و 130 قوتابیین، لە کۆی 55 هەزار و 871 قوتابی کە داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان، 53 هەزار و 79 قوتابی وەرگیراون و کە دەرچووانی کەرکووك، شەنگال و خانەقین و دەرچووانی خوێندنگە پیشەییەکانیشی تێدایە".

گوتیشی"هەر قوتابییەك ئەو شوێنەی کە لێی وەرگیراوە بە دڵی نییە، دەتوانێت لە سیستەمەکە شوێنی بگۆڕێت، هەروەها ئەو قوتابییانەی کە هیچ داواکارییەکیان پێشکەش نەکردووە جیاوازن لەوانەی داواکارییان پێشکەش کردووە و وەرنەگیراون، لەبەر ئەوەی کە ئەو داواکارییانەی پێشکەشی کردووە لەگەڵ نمرەکەی نەگونجاوە، لەناو سیستەمەکەی خۆی ئەو کورسییە بەتاڵانەی دەخاتە بەردەست کە نمرەکەی تێدا وەرگیراوە."

لەلایەكی تریشەوە عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند "سیستەمەکە پێشکەوتووە، تاکو ئێستا هیچ گلەییەک لە سیستەمەکە نەکراوە و گرفتێکی وای نەبووە ناڕەزایی لەبارەوە دروست بێت."

هەروەها رایگەیاند "ئەوانەی بەهۆی گرفت لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان ناویان نەگەڕاوەتەوە، دەتوانن لەسەر هەمان سیستەم چاکی بکەنەوە و پێشکەشی بکەنەوە، بۆیە مافیان نەفەوتاوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.