Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 15:59

هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان ئه‌نجام دا

کوردستان TV
100%

هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد ئۆپەراسیۆنێکیان ئه‌نجام دا. سەرچاوەیەکی ئەمنی له‌ عێراق ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمەریکی بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ئۆپەراسیۆنێکیان لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار ئه‌نجام داوه‌، به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كه‌، تا ئێستا ئاشكرا نه‌بووه‌ كه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌رفراوانه‌ بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش و میلیشیا چه‌كداره‌كانی دیكه‌ بووه‌، یان مەشقێکی ئه‌منی ئاسایی بووه‌.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بنكه‌ی سه‌ربازی عەین ئەسەد به‌ دەیان سەربازی هێزی ئەمەریکای تیادا جێگیركراوه‌ و ئەرکیان جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەتە، ئه‌وه‌ش به‌  هەماهەنگی لەگەڵ هێزه‌كانی عێراق. جێی ئاماژه‌یه‌، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق، گرنگترین بەشی هێزەکانی ئەمەریکای تێدا جێگیر کراوە، هه‌روه‌ها چەند ڕۆژێکە ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی زنجیرەیەک مەشق و ڕاهێنانی ڕانەگەیەندراو، كه‌ وه‌ك ڕێكاریكی خۆپارێزی باسی لێ ده‌كریت، له‌به‌رامبه‌ر هێرشی هاژه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.