ئەمڕۆ چوارشەممە سەدان هاووڵاتی خەڵكی شارەزوور لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی تووشبوونیان بە سكچوون و ڕشانەوەی توند رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون و تا ئێستاش هۆكاری حاڵەتەكان ڕوون نییە.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (كوردستان تیڤی) لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە نزیكەی 500 هاووڵاتی خەڵكی شارۆچكەی شارەزوور بە كتوپڕ تووشی حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوەی توند بوونەتەوە و بۆ چارەسەری بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ كراون.
ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆی سكچوون و رشانەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، خەڵكی چەند گەڕەكێكی دیاریكراوی شارۆچكەی شارەزوورن.
هەندێك لە حاڵەتەكان بەهۆی توندی سكچوون و ڕشانەوە و ئازاری زۆرەوە پێویستی كردووە لە نەخۆشخانەكان بخەوێنرێن و بمێننەوە.
سەبارەت بە هۆكاری زۆری حاڵەتەكان، تا ئێستا بەفەرمی رانەگەیەنراوە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندی بە پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی ئەو گەڕەكانەی شارۆچكەكەوە بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.