Erbil 6°C پێنجشەممە 07 تشرینی دووەم 07:41

ئەمشەو لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ 6 كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چوارشەممە لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە لە مێرگەپان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل كەوتەوە و لە ئەنجامدا 6 كەس بریندار بوون.

سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە، هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیداری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیک ئابەكە.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوەكە 6 کەس برینداربوون کە سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بوون.

هاتوچۆی سلێمانی داواشی لە شۆفێران كرد بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە، پابەندیی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیدار ئەنجام نەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.