Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:52

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی پارێزگاری هەولێر دەكات

کوردستان TV
100%

لە نووسراوێكدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی پارێزگاری هەولێر دەكات لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئەركەكانی لە ماوەی رابردوودا بەشێوازێكی رێكوپێك و دڵسۆزانە.

نووسراوەكە لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ كراوە و ئاراستەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كراوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە "لەبەر ئەنجامدانی ئەكەركانتان بەشێوازێكی رێكوپێك و دڵسۆزانە وەك پارێزگاری هەولێر، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان دەكەین".

هەروەها هاتووە "هیوادارین هەمیشە بەم رووحیەتەوە بەردەوام بن بۆ خزمەتی كوردستان".

بۆ سوپاسنامەكە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی "ئەو هەڵسەنگاندن و سوپاسنامەیە، هاندەر و هۆكاری باشتر دەبێ بۆ سەرجەم یەكە كارگێڕییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر".

هەروەها نووسیویەتی "لەو ڕۆژەی سەرۆک بارزانی ئەو ئەرکەی پێ سپاردم، دوعا و نزام لە خوای گەورە ئەوە بووە، شەرمەزاری خوا و خەڵک و سەرۆک نەبم".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.