Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:10

بڕیاردرا یاریگەی یانەی هەولێر نۆژەن بكرێتەوە

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری نۆژەن دەكرێتەوە و وەك قۆناغی سەرەتا و بەپەلەش چیمەنی یاریگاكە دەگۆڕدرێت.

ئەمشەو سێشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەردانی یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ ڕاهێنەری یانەی هەولێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی یانەکە، بە دواداچوونی بۆ چۆنیەتی گۆڕینی چیمەنی یاریگاکە کرد وەک قۆناغی یەکەم کە چاوەڕێ دەکرێت لەم نزیکانە دەست پێ بکرێت.

پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرۆکی یانە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، دڵخۆشی خۆی بە ئەنجامەکانی یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نیشان دا و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەکی خۆشی بۆ سەرکەوتنی یانەکە دووپات کردەوە.

یاریگای شەھید فەڕەنسۆ ھەریری یاریگایەکی نێودەوڵەتی یانەی ھەولێرە و بە دووەم گەورەترین یاریگای وەرزشی لە عێراق دادەنرێت، لە ساڵی 1956 لەگەڵ دروستبوونی یانەی ھەولێر دروستکراوە و لە کۆتای ساڵی 2001 بەناوی شەھید "فەڕەنسۆ ھەریری" کراوە.

یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری لە ساڵی 2009 بووەتە یاریگایەکی نێودەوڵەتی، ئێستاش ئەو یاریگایە بووەتە بەشێکی دیار و بەرچاو لە مێژووی ھەولێر.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.