Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 16:42

ترەمپ لە ئێستاوە سەركەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا راگەیاند

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ لە ئێستاوە سەركەوتنی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا راگەیاند و جەختیشی كردەوە كە سەركەوتنێكی مەزن بەدەست دەهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا سەركەوتنێكی مەزن بەدەست دەهێنین".

راشیگەیاند "دووبارە ئەمەریكا دەگەڕێنینەوە بۆ بەهێزەكەی جاران".

ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەستی پێ كرد، هەریەك لە بەربژێری دیموكراتەكان كامالا هاریس و بەربژێری كۆمارییەكان دۆناڵد ترەمپ ركابەری لەسەر كورسی سەرۆكایەتی ئەمەریكا دەكەن.

لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بەشێوەیەكی گشتی 160 ملیۆن كەس ناوی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە پڕۆسەی دەنگدان تۆمار كردووە و 435 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا هەڵدەبژێرن.

هەر لە پڕۆسەی دەنگدانەكەدا هاووڵاتییان لە كۆی 100 ئەندام 34 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران هەڵدەبژێرن، لەگەڵ هەڵبژاردنی 11 حاكمی نوێ بۆ ویلایەتەكان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.