بەگوێرەی زانیارییەكان سبەی چوارشەممە كاری وەردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا تەواو دەبێت و راستەوخۆ دەست بە ناردنی پارە دەكرێت.
سەڵاح بامەڕنی پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: وەزارەتی دارایی عێراق لە دوێنێ دووشەممەوە دەستی بە كاری وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كردووە.
راشیگەیاند: ئەو لیژنەیەی كاری وەردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی پێ سپێردراوە، تا ئێستا گرفتێكی ئەوتۆی لە لیستەكاندا نەبووە.
هەروەها رایگەیاند: پێشبینی دەكرێ سبەی چوارشەممە نزیكی كاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی بە كاری وردبینی لیستەكە بكرێت.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا كە رەنگە هەر سبەی دوای تەواوبوونی وردبینییەكان، یاخود بۆ رۆژی پێنجشەممە بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدرێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووش لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.