Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 15:12

ئه‌مڕۆ ئه‌مریكییه‌كان سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5ی11ی2024 خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن و چاوی هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكایه‌.

كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی هه‌ولێر، هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌چن، و چل و حه‌وته‌مین سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵده‌بژێرن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌ش كه‌س به‌ فه‌رمی كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا ناوی كامالا هاریس كاندیدی دیموكراته‌كان و دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان ده‌بینرێت و پێشبڕكێی له‌نێوان ئه‌و دوو كاندیدیه‌ و زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری راپرسییه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ردوو كاندید زۆر لێك نزیكن.

 بۆ ده‌نگدانی ئه‌مجاره‌ چه‌ندین ویلایه‌تی خۆڵه‌مێشی هه‌ن كه‌ هێشتا خۆیان یه‌كلانه‌كردووه‌ته‌وه‌ ده‌نگ به‌ كێ بده‌ن و هه‌ر ئه‌و ویلایه‌تانه‌ش دیاری ده‌كه‌ن كێ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، هه‌ر یه‌ك له‌ ویلایه‌ته‌كانی پەنسلەیڤانیا، جۆرجیا، ئەریزۆنا و نیڤادا زۆرترین سه‌رنجیان له‌سه‌ره‌. 

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كۆی244 ملیۆن هاووڵاتییان كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، نزیكه‌ی 74 ملیۆن كه‌س له‌ ده‌نگدانی پێشوه‌خته‌ به‌شدار بوون و ده‌نگیان داوه‌، راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.