Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:34

کۆریای باشوور: ھاریکاری سەربازیی نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا نایاساییە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سوک ییۆل ھاریکارییەکەی ئەم دواییانەی نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا لە بواری سەربازییدا بە "نایاسایی" لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی "گرتنەبەری ڕێوشوێن" دژ بەو ھاریکارییە، تاوتوێ دەکات.

ئاژانسی ھەواڵی "Yonhap"، بڵاوی کردەوە کە یون سوک ییۆل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: " دۆخی ئەمنی نێودەوڵەتی، ھەروەھا ھاریکارییەکەی ئەم دواییانەی نێوان کۆریای باکوور و ڕووسیا لە بواری سەربازییدا، بوونەتە مایەی ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییمان".

سەرۆکی کۆریای باشوور جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی "گرتنەبەری ڕێوشوێن" دژ بەو ھاریکارییە، تاوتوێ دەکات.

باسی لەوەش کردووە کە کۆریای باشوور، ھێزی بەرپەرچدانەوەی دژبە ھەڕەشە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور پتەوتر کردووە، ئەوەش بە ھاریکاریی سەربازیی لەگەڵ ئەمریکا و ژاپۆن.

لە مانگی حوەزیرانی ڕابردوودا سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین سەردانێکی فەرمی بۆ کۆریای باکوور ئەنجامدا کە لە میانیدا ڕێککەوتننامەیەکی ھاوبەشی ستراتیژیی گشتگیر لە نێوان ھەردوو وڵاتدا واژوو کرا.

لە 25ی مانگی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، ڕایگەیاندبوو کە زانیارییان بەدەست گەیشتووە، لەوەی کۆریای باکوو سێ ھەزار سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.