Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 16:17

به‌هۆی باران بارینه‌وه‌ له‌ 4 پارێزگای عێراق ده‌وامی قوتابخانه‌كان ڕاگیرا

کوردستان TV
100%


به‌هۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو له‌ چوار پارێزگای عێراق ده‌وامی قوتابخانه‌كان ڕاگیرا.

 قائیمقامیەتی کەرکوک و دیالە و ئەنبار و نەینەوا ڕایانگەیاند، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و به‌هۆی بارینی بارانێکی بەخوڕ بڕیاردرا له‌و پارێزگایانه‌دا ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 3ی11ی2024 ده‌وامی باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ و په‌یمانگا و زانكۆكان ڕابگیرێت له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتییەکان و بەشەکانی و خوێندکارانی پۆلی شەشەمی ناوەندی کە تاقیکردنەوەی خولی سێیەم ئەنجام ده‌ده‌ن ئه‌و بڕیاره‌ نایانگریته‌وه‌. هه‌روه‌ها پارێزگای زیقار و سه‌ڵاحه‌دین به‌هۆی ڕێژه‌ی باران بارین، باری له‌ناكاویان ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیان خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌، ماوەی 2 ڕۆژە چه‌ندین پارێزگای عێراق، بارانبارینی بەخوڕی بەخۆیەوە بینیوە و بەهۆیەوە لافاو لە هەندێک شار و ناوچە دروست بووە، لەناویاندا بەغدای پایتەخت. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.