سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەك لە شارۆچكەی شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای هەولێر رووی دا.
بەگوێرەی دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 4:11ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و گوڕەكەشی 3.1 پلە بووە بە ئامێری رێختەر.
بەهۆی كەمی پلەی بوومەلەرزەكە، هاووڵاتییەكی كەم لە شەقڵاوە هەستیان پێ كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.