Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:38

بەهۆی رووداوی پێكدادانی ماتۆڕسكیل و پایسكیلێك دوو كەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە شارۆچكەی كفری رووداوێكی پێکدادان لەنێوان ماتۆڕسکیل و پایسکیلێک دروستبوو و بەهۆیەوە لێخوڕی هەردووكیان برینداربوون.

رووداوەكە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە لەناو شاری کفری بەرامبەر نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی كەوتەوە كە بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون، هەردوو بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەوبەری شەقامەكە كران.

لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە تەمەنی 19 ساڵان بووە، بەڵام پایسکیلسوارەکە 75 ساڵان بووە.

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند كە تیمەكانیان لێکۆڵینەوەكانیان لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.