Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:15

سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم دۆخى گشتيى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێكرد

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی له‌ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم دەکات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/30 مەسرور بارزانى ، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان ، پێشوازی لە‌ موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخى گشتيى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال ئاڵوگۆر کرا.
سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم ، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەت کرد کە پرۆسەیەکی دیموکراسیانەی سەرکەوتوو بوو.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هه‌رێمى كوردستان و حکومەتی فيدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.