Erbil 16°C پێنجشەممە 31 تشرینی یەکەم 02:34

سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد

100%


به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2024/10/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ‌  موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم له‌ په‌رله‌مانى عێراق، دۆخى گشتيى وڵات، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد.

له‌ ديداره‌كه‌دا ئه‌لسامه‌ڕائى، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌  نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ستايشى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کە چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه‌ و سه‌قامگيريى وڵات پته‌وتر ده‌كات. 

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، داكۆكييان له‌ تێوه‌نه‌گلانى عێراق له‌ كێشه‌ و شه‌ڕ و ململانێكانى ‌ناوچه‌كه‌ و دوورخستنه‌ى وڵات له‌ لێكه‌وته‌كانى، كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.