Erbil 16°C پێنجشەممە 31 تشرینی یەکەم 02:32

باڵیۆزی ئەمەریكا: پێویستە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەت

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دوای ئەنجامدانی سەردانەكەی ئەمڕۆی هەولێر و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان، لە پۆستێكدا رایگەیاند كە پێویستە حزب و لایەنە سیاسییەكان پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر بەجیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

رۆمانۆوسكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "ئەمڕۆ چاوم بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كەوت و پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانم لێ كردن".

بڵاویشی كردەوە "داوا لە سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان دەكەم پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ".

هەروەها بڵاوی كردەوە "پێزانینمان بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان هەیە لە بەرامبەر پابەندبوونیان بە دیموكراسییەوە".

هەر ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر ديداری مێری 2024 بە ناونیشانی (بەرەو حوكمڕانیی دروست و خۆشگوزەرانی) دەستی پێ كرد.

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق بەشداری لە پانێڵێکی دیدارەكە كرد و رایگەیاند "هەرێمی کوردستان نموونەی دیموکراسییە و دەکرێت لە عێراقدا پەرەی پێ بدرێت، بەڵگەش بۆ ئەمە بەرزی رێژەی بەشداریكردنە لە دەنگدانی رۆژی 20ی ئەم مانگەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".

رۆمانۆوسكی جەختیشی كردەوە كە "پەیوەندیی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان یەکلایەنە نییە، بەڵکو دوولایەنەیە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.