ئێوارەی ئهمڕۆ سێشهممه مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازى له ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق كرد.
بابەتی سەرەکيی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی، باڵیۆزی ئەمەریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و ئاماژەی بەوە دا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و لە کەشێکی ئاسایی و ئاشتیيانە بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداریش بەرز بوو.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوە تاووتوێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.