شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات كە شەپۆڵێكی بارانبارین بەڕێوەیە و پێشینی دەكرێت لەم شەپۆڵەدا بارانێكی باش ببارێت بەشێوەیەك كە لە هەندێك شوێندا ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە.
عەلی جابر كە شارەزایەكی عێراقی كەشناسییە دەڵێت "شەپۆڵێكی بارانبارین بەڕێوەیە و سبەی چوارشەممە لە كاتەكانی شەودا لە باشوورەوە دەگاتە خاكی عێراق.
راشیگەیاند: رۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە چەند ناوچەیەكی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بارانبارین دەست پێ دەكات.
هەروەها رایگەیاند: شەپۆڵەكە لە رۆژانی شەممە و یەكشەممە دەگاتە لووتكە و زۆرترین باران لەو دوو رۆژەدا دەبارێت بەتایبەت لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق.
پێشبینیشی كرد بارانبارینەكە هەورەتریشقە و تەرزەشی لەگەڵدابێت، هۆشداریشی دا لە هەندێك شوێن بەهۆی زۆری بارانەوە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو و كۆبوونەوەی ئاو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.