Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:13

سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراقى پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم كرد
کوردستان TV
100%

به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/10/29 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ  سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراقى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كرد و به‌ڕێز ئه‌لحه‌كيم پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له‌  نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر‌ گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته‌ هۆى پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگيريى زياترى عێراق. 

هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراقيان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵاتدا، به‌ پێويست له‌ قه‌ڵه‌م دا.

له‌ ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ هه‌موو لايه‌ك كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ن ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزرێت، به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق له‌ ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه‌ نه‌گلێت و له‌ لێكه‌وته‌كانى به‌دوور بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.