فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق چه‌ند شوێنێكی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەددین بۆردومانكرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەلاحەددین ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ئێف 16ی عێراقی چەندین هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەی تیرۆریستانی داعش لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان تکریت و کەرکوك له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه زانیاری هەواڵگریی ورد لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دراوە، کە لەڕێگەیەوە فڕۆکەکانی ئێف شازده‌ی عێراقی هێرشیان كرده سەر پێگەکانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئاماژه به‌وه‌شكراوه به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه شوێنه نهێنییه‌كان خاپوور كراون، به‌ڵام ئاماری كوژرا و بریندار نەزانراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆردومانكراوه، بەشێکە لە ئەرکەکانی لیوای هه‌شتا و هه‌شتی هێزەکانی عێراق ، کە بەرپرسیارە لە پاراستنی ناوچەکە و لە چوارچێوەی ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.