Erbil 12°C دووشەممە 28 تشرینی یەکەم 23:28

شاندێكی باڵای حكوومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا

100%

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان  بۆ پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتووان گەیشتە بەغدا.

وەزارەتی پلاندانان بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەمە شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان، د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سیروان محەمەد بریکاری وەزارەتی پلاندانان سەردانی بەغدایان کرد.

بڵاویشی كردەوە: ئامانجی سەردانەکە دیدار و کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کەوا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا  لە رێكەوتی 20/11/2024 ئەنجام بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.