Erbil 12°C دووشەممە 28 تشرینی یەکەم 23:24

باڵیۆزی ئیسپانیا جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێم لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ده‌كاته‌وه‌

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق دەکات
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 10/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلیسیا ڕیکۆ پێرێز دێل پولگار، باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ باڵیۆز، سوپاسیی هاریکاری و پشتیوانیی ئیسپانیای کرد، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی تیرۆریستانی داعش.
باڵیۆزی ئیسپانیا جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. هەروەها پیرۆزباییشی لە سەرۆکی حکومەت کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.