Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:12

بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکاریى بۆ وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 2024.10.28، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکاریى بۆ وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە جێگرانى پارێزگار و یاریدەدەرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەندى و بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێم و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرانى "ئاودێرى، ئاوەڕۆ، ناوەندى قەیرانەکان، بەرگرى شارستانى" ئامادەیى بوون، دواى هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى ساڵانى ڕابردوو، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشی لە تیمەکان کرد و هەموو ئەو پڕۆژە و کارانەى حکومەتى هەرێمی کوردستانیش، کە لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا و بەر لە وەرزى باران بارین لە پێناوى ڕوونەدانى لافاو و کەمکردنەوەى مەترسیەکانى و چارەسەرکردنى گرفتەکانى لە سەنتەرى شار و دەروبەرى ئەنجامدراون بەرزنرخاند.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە وەرزى بارانبارین و زستانى ئەمساڵ و ئامادەكاریی فەرمانگەكان، پارێزگارى هەولێر سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانى ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە و بەردەوامیدان بە پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی گەڕەکانى شار و پاککردنەوەى کەند و رێڕەوەکانى ئاوى سروشتى باران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.