Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:50

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی 10ـی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دانیێل هوون باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسڕا لە عێراق و دەستبەکاربوونی باڵیۆزی تازەی سویسڕا لە عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ڕاشیگەیاند: گەلی کوردستان ڕێزی تایبەتی بۆ گەل و حکوومەتی سویسڕا هەیە. 

هەروەها سەرۆک بارزانی هیواشی خواست کە پیوەندییەکانی هەردوولا لە بوارە جیاجیاکان بەتایبەت ژێرخانی ئابووری و تەندروستی فراوانتر ببێت.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک بارزانی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان هەبوو، هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و ئاشتیانە ڕاگەیاند و بە سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ گەلی کوردستان و دیموکراسی لە قەڵەم دا. 

هەر پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سەرۆک بارزانی فەزڵی ئارامی و بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی پڕۆسەکەی بۆ گەلی کوردستان گەڕاندەوە و کورتەیەکیشی لەبارەی هەنگاوە یاساییەکانی دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن  خستەڕوو.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.