Erbil 12°C دووشەممە 28 تشرینی یەکەم 23:34

ئیسرائیل پێشنیازی نوێی میسر بۆ ئاگربەست له‌ غه‌ززه‌ رەتدەکاتەوە

100%


سه‌رۆكی ئیسرائیل و وه‌زیرانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌تانیاهو پێشنیازی نوێی میسر بۆ ئاگربەست رەتدەکەنەوە. 

کەناڵی دوازده‌ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، هه‌ر یه‌ك له‌ بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی و بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل پێشنیازە نوێیەکەی میسریان بۆ وەستاندنی جەنگ لە کەرتی غەززە بۆ ماوەی دوو رۆژ، رەتکردەوە. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، پێشنیازەکەی میسر لەلایەن ئەنجوومەنی بچووک کراوەی وەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆی لەسەر کراوە، جگە لە ناتانیاهۆ و و هەردوو وەزیرى ئاسایشى نیشتمانى و دارایی دژى بوون، ئەندامەکانی دیکەی کابینەی جەنگ ڕەزامەندیان لەسەر پێشنیازەکەی میسر داوە و پەسندیان کردووە. 

ئاشكراش كراوه‌، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کە وڵاتەکەی بە یەکێک لە وڵاتانی نێوەندگیری دادەنرێت بۆ وەستاندنی شەڕەکە، پێشنیازی پلانێکی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانى ئاگربەستێکی دوو رۆژە لە غەززە كردووه‌ و تیایدا چوار بارمتە لەگەڵ بەشێک لە دیلەکانی زیندانەکانی ئیسرائیل ئاڵوگۆڕ بكرێن، دواتر لە ماوەی 10 ڕۆژدا دانوستان بكرێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان لە كه‌رته‌كه‌، بەئامانجی ئاگربەستی هەمیشەیی و ناردنی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بۆ غەززە. 
 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.