بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی10ی2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەسەر داوای ئێران كۆببێته‌وه.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتیی، لەسەر داوای عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیاریدا ئه‌مڕۆ به په‌له كۆببێته‌وه و پرسی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران تاوتوێ بكه‌ن.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، له دوای هێرشه هاژه‌كی و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر تارانی پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر، نامەیەکی فەرمی ئاڕاسته‌ی هەریەک لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد بەپەلە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە بۆ سەرکۆنە کردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئه‌نجام بدرێت.
هەریەکهش لە وڵاتانی جەزائیر و ڕووسیا و چین پشتیوانیان له‌و داوایه‌ی ئێران كردووه. هه‌روه‌ها وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی وڵاته‌كه‌ی، به پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبردووه و ڕایگه‌یاند، ئێران مافی خۆیه‌تی به‌رگری له خاكه‌كه‌ی بكات.
هاوكات مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی دووپاتیكردۆته‌وه، ئێران بەدوای شەڕەوە نییە، به‌ڵام وەڵامی گونجاو و توندی ده‌بێت بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی وڵاته‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.