Erbil 18°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 18:27

ئیسڕائیل پلانی هێرشەكانی بۆ سەر ئێران پەسند كرد.. رەنگە لە هەر چركەیەكدا ئەنجام بدرێت

100%

فەرماندە سەربازییەكانی سوپای ئیسڕائیل پلانی داڕێژراوی هێرشی سەر ئێرانیان پەسند كرد، سەرچاوەیەكیش ئاماژە بەوە دەكات كە كاتەكەی رانەگەیەنراوە، بەڵام رەنگە لە هەر چركەیەكدا هێرشەكە ئەنجام بدرێت.

دەستەی پەخشی ئیسڕائیل ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردەوە: یوئاف گالانت وەزیری بەرگری و هێرزی هێلڤای سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسڕائیل پلانی داڕێژراوی هێرشی ئاسمانی و شوێنی بۆردومانەكانیان لەناو جەرگەی ئێران پەسند كردووە.

بڵاویشی كردەوە: فەرماندە سەربازییەكانی ئیسڕائیل ئێستا چاوەڕێی گلۆپی سەوزی سیاسی دەكەن بۆ دەستپێكردنی هێرشەكەیان.

ئاماژەی بەوەش دا: كات و وادەی هێرشەكە دیاری نەكراوە، بەڵام رەنگە لە هەر چركەیەكدا ئەنجام بدرێت.

دەستەی پەخشی ئیسڕائیل جەختیشی كردەوە كە دەستپێكردنی وادەی هێرشەكە لەسەر تەواوبوونی ئامادەكارییە ناوخۆییەكان وەستاوە بۆ خۆئامادەكردن لە هەر وەڵامدانەوەیەكی ئێران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.