Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:21

هێلی ئاسمانی قەتەڕ داوای گۆڕانكاری لە كاتی گەشتەكانی بۆ هەولێر كردووە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت كە گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی قەتەڕ بۆ هەولێر نەوەستاون تەنیا داواكراوە گۆڕانكاری لە كات و وادەی ئەنجامدانی گەشتەكان بكرێت.

ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی قەتەر بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر ڕانەگیراون و ڕۆژانە گەشتەکان بەردەوامن.

راشیگەیاند: لە گەشتەكان تەنیا یەك گۆڕانكاری كراوە، ئەویش ئەوەیە كە هێڵی ئاسمانی قەتەر خۆی داوای کردووە گۆڕانکاری لە کات و وادەی ئەنجامدانی گەشتەکانیاندا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بکرێت.

هەروەها رایگەیاند: بەگوێرەی گۆڕانكارییەكان، ڕۆژانە گەشتی هێڵی ئاسمانی قەتەر لە کاتژمێر 7:00 دەگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر، هەروەها فڕۆكەكان 8:15 گەشتی دەرچوونی لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەنجام دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هێڵی ئاسمانی قەتەڕ بەهۆی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، بڕیاری دابوو تا كاتێكی نادیار گەشتەكانی بۆ هەرسێ وڵاتی عێراق و لوبنان و ئێران رابگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.